بابەتە سەرەکییەکە: لە
رۆژی 9ی کانونی یەکەمەوە تاوەکو ئێستا زیاتر لە 25 هەزار پەنابەری سوری لە
تورکیاوە گەڕاونەتەوە وڵاتەکەیاند.
کێ وتی: عەلی یەرلیکایا
وەزیری ناوخۆی تورکیا رایگەیاند: تاوەکو ئەمڕۆ چوار ملیۆن و 164 هەزار و 472 کەسی
بیانی مافی یاسایی مانەوەیان لە وڵاتەکەمان پێدراوە.
زیاتر: لەکۆی ئەو ژمارەیەش،
دو ملیۆن و 920 هەزار و 119 کەسیان خەڵکی وڵاتی سوریان و لەژێر پاراستنی کاتیدان.
ئەمەش هەیە: لە ماوەی 15
رۆژی رابردودا زیاتر لە 25 هەزار پەنابەری سوری لەسەر خواستی خۆیان گەڕاونەتەوە بۆ
وڵاتەکەیان.