ئەو خۆراکانەی نابێت گەرمبکرێنەوە کامانەن؟

تەندروستی 12 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: هەندێک خۆراک هەن بەهۆی دوبارە گەرمکردنەوە سروشتی خۆیان لەدەستدەدەن و بەهای خۆراکییان گۆڕانکاری بنەڕەتی بەسەردا دێت.

کێ وتی: پێگەی فود ستاندارد بڵاویکردوەتەوە: هەندێک خۆراک هەن بەهۆی دوبارە گەرمکردنەوە سروشتی خۆیان لەدەستدەدەن و بەهای خۆراکییان گۆڕانکاری بنەڕەتی بەسەردا دێت و زیان بەخش دەبن و زیان بە جەستە دەگەیەنن.

خۆراکەکان؛

مریشک: پێکهاتەی پرۆتینی مریشک دوای گەرمکردنەوە دەگۆڕێت و دەبێتە هۆی دروستبونی کێشەی هەرس، یاخود باشترە لەسەر ئاگرێکی کەم گەرمی بکرێتەوە.

پەتاتە: ئەگەر پەتاتە گەرم بکرێتەوە نەک تەنها بەهای خۆراکی بە شێوەیەکی بەرچاو کەم دەبێتەوە، بەڵکو ژەهراوی دەبێت و زیان بە جەستە دەگەیەنێت.

سپێناخ: رێژەیەکی بەرزی نیتراتی تێدایە کە ئەگەر جارێکی تر گەرم بکرێتەوە دەگۆڕێت بۆ نیتریت، مەترسی توشبون بە شێرپەنجە زیاد دەکات.

هێڵکە: لەکاتی گەرمکردنەوەیدا ژەهراوی دەبێت، هێلکەی کوڵاو یان ئۆمێلێت، نابێت بۆ ژەمی داهاتو گەرمی بکرێتەوە.

چەوەندەر:  ماددەی نیتراتی تێدایە، کە لە کاتی گەرمکردنەوەدا دەگۆڕێت بۆ نیتریت و زیانێکی زۆر بە جەستە دەگەیەنێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا