بابەتە سەرەکییەکە:
فڕۆکەیەکی نەفەرهەڵگر لە سنووری پارێزگای ئاکتاوی کازاخستان کەوتەخوارەوە.
راگەیەندراوی فەرمی:
وەزارەتی فریاکەوتنی کازاخستان بڵاویکردەوە: فڕۆکەکە لە باکۆی پایتەختی
ئازەربایجانەوە بەرەوە شاری گرۆزنی لە چیچان بەڕێکەوتوە.
چی تر: دوای کەوتنەخوارەوەی، تیمە فریاگوزارییەکان
گەیشتونەتە شوێنی روداوەکە و هەوڵی کوژاندنەوەی ئەو ئاگرە دەدرێت کە لە ئەنجامی
روداوەکە دروستبوە.
زیاتر بزانە: تاوەکو
ئێستا بە تەواوی نازانرێت ژمارەی سەرنشینانی ناو فڕۆکەکە چەند بوە، بەڵام پێشبینی
دەکرێت نزیکەی 120 کەسی تێدابێت.
لەلایەکی ترەوە: ئاژانسی
هەواڵی تاس ئاماژەی بەوەکرد: فڕۆکەکە سەر بە هێڵی ئاسمانی ئازەربایجان بوە و بەهۆی
تەمومژەوە لە رێڕەوی خۆی لایداوە.