"سەوەفان" چییە و نیشانەکانی چیین؟

تەندروستی 12 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: سەوەفان یاخو داخورانی جومگە بریتییە، لە داخورانی كڕكڕاگەی كۆتایی ئێسكەكان، زیاتر پەیوەندی بەتەمەنەوە هەیە و بە نەخۆشییەكی بەربڵاو دادەنرێت لەنێو كەسانی بەتەمەندا.

سەرچاوە:  بەگوێرەی راپۆرتێک کە لە پێگەی very well health بڵاوکراوەتەوە: سەوەفان حاڵەتێكی درێژخایەنی جومگەكانە و بەهۆی داخورانی كڕكڕاگەی كۆتایی ئێسكەكان رودەدات، زیاتر پەیوەندی بەتەمەنەوە هەیە و بە نەخۆشییەكی بەربڵاو دادەنرێت لەنێو كەسانی بەتەمەندا.

زیاتر: تێیدا كڕكڕاگەی نێوان دوو ئێسكەكە تووشی داخوران دەبن، بەمەش پاش ماوەیەك ئەو هەردوو ئێسکەی جومگەكە دروستدەكەن تووشی داخوران دەبن.

نیشانەكانی:
- رەقبونی كورتخایەنی جومگەكان دوای ماوەیەكی زۆر لە پشودان.

- ئازاری جومگەکان لەكاتی جوڵاندن.

- هەستكردن بە قرتەكردن لەكاتی جوڵاندا.

- نەمانی جوڵەی جومگەی توشبو.

- دروستبونی ئێسكی زیادە لە جومگەکەدا.

هۆكارەكانی توشبون:

- قەڵەوی.

- تەمەن، بەساڵاچوان زیاتر توش دەبن.

- ئەو كەسانەی توشی پێكان دەبن ، وەرزشوانان.

- شێواوی یان ناڕێكی لە ئێسكدا بەهۆی زگماگی یان هۆکاری دیکەوە.

- ئەوانەی هەندێک کاری قورس دەكەن.

- نەخۆشیەکانی وەک  شەكرە، غودە، ئەم نەخۆشیانە ئەگەری تووشبون بە سەوەفان زیاتر دەكەن.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا