بابەتە سەرەکیەکە: عێراق گرێبەستێکی لەگەڵ کۆمپانیایەکی کۆریای باشور
واژۆ کرد بەمەبەستی کڕینی فڕۆکەی ئاگر کوژێنەوە.
راگەیەندراوی فەرمی: وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، گرێبەستێکیان لەگەڵ كۆمپانیایەكی پیشەسازیی
فڕۆکەوانیی کۆریای باشور واژۆ کردوە بۆ كڕێنی دوو فڕۆكەی ئاگركوژێنەوە، كە سەر بە
بەڕێوبەرایەتیی فڕۆکەوانیی ناوخۆ دەبن.
ئەوەش هەیە: گرێبەستەکە بریتییە لە راهێنانی فڕۆکەوان و تەکنیکكار و ئەندازیارانی
عێراقی لەسەر دوو فڕۆکەكە، کە دەتوانن نزیکەی سێ هەزار لیتر ئاو هەڵبگرن.