107 کۆچبەر لە کەناراوەکانی ئینگلیز رزگار کران

درێژتر لە هەواڵ 12 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: نێرگز

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: پۆلیسی کەنارئاوەکانی فەرەنسا 107 کۆچبەریان رزگارکرد کە هەوڵیانداوە لە کەناڵی ئینگلیزی فەرەنسا بۆ بەریتانیا بپەڕنەوە.

کێ وتی: پۆلیسی کەنارئاوەکانی فەرەنسا بڵاویانکردەوە، لە ماوەی یەک رۆژدا 107 کۆچبەریان رزگارکردوە کەویستویانە بگەنە وڵاتی بەریتانیا بەڵام بەلەمەکانیان توشی گرفت بووە.

ئاماژە بەوەشکراوە: ئەو رێگایەی کۆچىەران پێیدا دەپەڕنەوە لە ئێستادا بەهۆی وەرزی زستانەوە مەترسیدارە و بەلەمەکانیش ژمارەیەکی زۆر کۆچبەریان لەسەرە ئەمەش هۆکارە بۆ نقوبمونی یەختەکان و مەترسی سەر ژیانی کۆچبەران.

زیاتر: بەگوێرەی ئامارێکی پۆلیسی کەنارئاوەکانی فەرەنسا، لەمساڵدا زۆرترین رێژەی خنکان لە کەنارئاوەکانی ئینگلیز تۆمار کراوە.

پێشتر: سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا داوای هاوکاری زیاتری نێودەوڵەتی کرد بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆچی نایاسای و بۆ رێگەگرتن لە پەڕینەوەی کۆچبەران بۆ ناو خاکی بەریتانیا.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا