''وەزیری دارایی عێراق ئامادە نەبووە شاندی هەرێم ببینێت''

عێراق 13 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: نێرگز

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق ئامادەنەبووە شاندی وەزارەتی دارایی هەرێم ببینێت کە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی موچە سەردانی بەغدایانکردبوو.

کێ وتی: میدیا عێراقیەکان بڵاویانکردەوە، ماوەی سێ رۆژە شاندێکی وەزارەتی دارایی هەرێم بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ وەزیری دارایی عێراق بە مەبەستی چارەسەرکردنی کێشەی موچە سەردانی بەغدایان کردووە، بەڵام تەیف سامی ئامادە نەبووە بیانبینێت و لە ئێستادا بەبێ ئەنجام گەڕاونەتەوە.

ئاماژە بەوەکراوە: دوای ئەوەی شاندی هەرێم نەیانتوانیوە وەزیری دارای عێراق ببینن تەواوی راپۆرت و فایلەکانیان رادەستی بەشی ژمێریاریی وەزارەتەکە کردووە، ئەوانیش پێیان وتوون، “کێشەکەی ئێوە لای وەزیرە نەک ئێمە”.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا