سەڵاحەدین بەهائەدین: شكستی ئەزمونی كورد لە سوریا زیان بە ئێمەش دەگەیەنێت

درێژتر لە هەواڵ 17 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

چی روویدا: سەڵاحەدین بەهائەدین ئەندامی کۆنگرەی نۆیەمی یەکگرتو لە کۆنگرەی حزبەکەیدا وتارێکی پێشکەشکرد.

چی وت: بەداخەوە ئەم خولەى پۆستى ئەمیندارێتى یەكگرتو پێنچ ساڵ بو، نەمانتوانى لە ساڵى 2023 كۆنگرە ببەستین و ساڵێكمان بەپێى پەیڕەوى ناوخۆ درێژكردەوە، لە دوو هەڵبژاردنی رابردوودا یەکگرتوو بەرەوپێش چووە.

ئەمەشی وت: شه‌ڕكردن دژی‌ ناعه‌داله‌تی‌ و سته‌م و گه‌نده‌ڵی‌، دیندارییه‌ و هیچ كاتێك قبوڵی‌ ناعه‌داله‌ت و گه‌نده‌ڵی‌ ناكه‌ین و له‌ دادگای‌ فیدڕاڵی‌ دژی‌ قه‌یرانی‌ مووچه‌ سكاڵامان تۆمار كرد، بەداخەوە درێژ كردنەوەی تەمەنی پەرلەمان هەڵەیەكی گەورە بوو.

زیاتر: چواردە ساڵە گەلانى سوریا كۆشش و خەبات دەكەن، بێ بەرهەمبو، بەڵام دیارە لەم وێستگەیە بە خێر گەڕا و دەمانەوێت، لە دیمەشقەوە بە دەستور، چارەسەر بۆ حاڵەتى نەتەوەیى كورد دیاریبكرێت.

چی تر: لە رێگەی پەیوەندییەكانی خۆمانەوە كارمان بۆ پرسی كورد لە سوریا كردووە، شكستی ئەزمونی كورد لە سوریا زیان بە ئێمەش دەگەیەنێت.

هاوکات: پێویستە مافی كورد لە چوارچێوەی دەستوری سوریادا دیاریبكرێت، هیوادارین كوردی سوریا لە چوارچێوەی گەلانی دیكە بگەن بە ئامانجی خۆیان.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا