کەشناسی: لێزمە باران دەبارێت و پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە

کوردستان 19 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: بەرێوەبەرایەتی کەشناسى و بومەلەرزەزانی پێشبینیەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەکانی هەرێمی بڵاوکردەوە.

راگەیەندراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسى و بومەلەرزەزانی بڵاویکردەوە: ئەمڕۆ هەینی، ئاسمان هەورى تەواو دەبێت، سەرەتا نمە باران و بارانى مامناوەند لە سنورى پاریزگاى دهۆک و ئیدارەى سەربەخۆى سۆران دەبارێت و پاشان بۆ کاتەکانى نیوەرۆ بەدواوە کاریگەریەکەی درێژ دەبێتەوە بۆ تەواوی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و هەورە بروسکەشی لەگەڵ دەبێت .

چی تر: لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان و ناوچە سنووریەکان بەفر بارین دەبێت  پێشبینی دەکرێت بۆ کاتەکانی شەو ڕێژەی دابارین زیاد بکات و هەندێک جار دەگۆڕێت بۆ لێزمە باران ، پلەکانی گەرما یەک تا سێ پلە نزمدەبنەوە.

زیاتر: سبەی شەممە، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور لە کاتەکانی بەیانیدا نمە باران لە هەندێک ناوچە دەبارێت هەندێک کات لە ناوچە شاخاویەکان بارانی مامناوەند دەبارێت لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆ کۆتای بەم شەپۆڵە باران بارینە دێت، پلەکانی گەرما یەک تا سێ پلە نزمدەبنەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا