BMCـی سیناریۆکانی هەڵبژاردنی ئەمینداری یەکگرتو ئاشکرا دەکات

درێژتر لە هەواڵ 17 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: ئەمڕۆ هەینی لە کۆنگرەی نۆیەمی یەکگرتوی ئیسلامی، ئەمینداری نوێی گشتی حزبەکە هەڵدەبژێردرێت.

زانیاری تایبەت: بەگوێرەی زانیاریەکانی BMC دوو سیناریۆ هەن بۆ هەڵبژاردنی ئەمینداری گشتی یەکگرتوی ئیسلامی لە کۆنگرەی ئەمڕۆدا، لە یەکەم سیناریۆدا پێویستە لەکاتی نووسینەوەی پەیڕەوی نوێی حیزبەکە، مادەیەک جێگە بکرێتەوە بۆ رێگەدان بە سەلاحەدین محەممەد بەهائەدین تاوەکو مافی هەبێ جارێکی دیکە ببێتەوە ئەمیندار.

ئەمەش هەیە: بۆ نمونە، ماوە لە مەرجەکانی ئەمینداری هەڵبگیرێت، یاخود لە دوو خول زیاتر بکرێت و ماوەی ئەمیندارێتیی بکرێتە سێ خول، لەگەڵ ئەوەشدا دەکرێت ماوەی یەک خول زیاد بکرێت، لە چوار ساڵەوە بکرێت پێنج ساڵ.

زیاتر: سیناریۆی دووەم،  پۆستی ئەمیندار لەمەدا، کۆنگرە دەتوانێت پۆستێکی نوێ بۆ ئەمیندار دیاری بکات، ( پۆستی ئەمیندار) پلەیەک لە ئەمینداری گشتی باڵاتر بە جۆرێک دەسەڵاتی بەسەر یەکگرتوو هەبێت، دەسەڵاتی لەسەرووی دەسەڵاتی ئەمینداری گشتی حزبەکەوە بێت.

چی تر: دەکرێت جگە لە ئەنجوومەنی باڵای چاودێری و ئەنجوومەنی سەرکردایەتی، ئەنجوومەنێکی دیکە دروستبکرێت، کە سەلاحەدین بەهائەدین سەرۆکی ئەنجوومەنەکە بێت، ئەنجوومەنەکە باڵادەستترینی حیزب بێت.

زانیاری زیاتر: هەندێک لە ئەندامان وایان پێشنیازکردوە تەنیا پۆستێک زیادبکرێت بۆ سەلاحەدین بەهائەدین کە بە جۆرێک بێت چی تر پێویستی بە ئەنجوومەن نەبێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا