بابەتە سەرەکییەکە: ئێوارەی ئەمڕۆ لە گەڕی سێیەمی جامی
کەنداو هەڵبژاردەی عێراق روبەڕوی هەڵبژاردەی سعودییە دەبێتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە ئێستادا هەڵبژاردەی سعودییە
لە دوای بەحرەین و بە کۆکردنەوەی سێ خاڵ پلەی دوای کۆمەڵەکەی گرتوە و بە جیاوازی گۆڵ
لەپێش عێراقەوەیە.
زیاتر: یارییەکە کاتژمێر 5:30 خولەکی ئێوارە ئەنجام
دەدرێت و براوەی ئەم یارییە سەردەکەوێت بۆ قۆناغی پێش کۆتایی پاڵەوانێتییەکە.