سەدر: ئەوانەی تۆڵە لە خەڵکی مەدەنی دەکەنەوە نوێنەرایەتی ئیسلام ناکەن

درێژتر لە هەواڵ 3 رۆژ پێش ئێستا

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: موقتەدا سەدر سەرۆکی رەوتی سەدر، لەبارەی روداوەکەی رۆژی رابردوی ئەمریکا پەیامێکی بڵاوکردەوە.

چی وت: نابێت ئێمەی موسڵمان چەکەکانمان ئاڕاستەی گەلانی رۆژئاوا بکەین بە گەلی ئەمریکاشەوە، چونکە گەلانی عەرەب بەدەست تیرۆریزمی رۆژئاوایی و ئەمریکی و زایۆنییەوە دەناڵێنن کە بە دڵنیاییەوە ئەمەش پێچەوانەی ئەخلاقی ئایینەکەمانە.

ئەمەشی وت: زۆربەی خەڵكی ئەمریكا بە هاوسۆزی دۆزی فەڵەستین دادەنرێن و تیرۆریزمی زایۆنی و پشتیوانی حكومەتەكەیان لەم قەوارە تاوانكارییە رەتدەكەنەوە.

زیاتر: هەر کەسێک هەوڵ بدات تۆڵە لە خەڵکی مەدەنی بکاتەوە نوێنەرایەتی ئیسلام ناکات، چ ئەوەی لە نیو ئۆرلیانز بێت یاخود هەر شوێنێکی دیکە، ئەی تیرۆرستان ئێوە ئاینی خۆتان و ئێمەش ئاینی خۆمان.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا