رۆژنامەیەکی ئیسرائیل: نزیکبو فێنککەرەوەیەک کوشتنی هەنیە شکست پێبهێنێت

جیهان 3 رۆژ پێش ئێستا

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: میدیاکانی ئیسرائیل بڵاویانکردەوە، بەهۆی لەکارکەوتنی فێنککەرەوەی ژورەکەی نزیک بوە پلانی کوشتنی هەنیە شکست بهێنێت.

کێ وتی: رۆژنامەی تایمز ئۆف ئیسرائیل بڵاویکردەوە: پلانی كوشتنی هەنیە چەند مانگێكی پێویست بوە، تا دواجار بریاردراوە لە ئێران بكوژرێت و لە ژوری مانەوەی ئیسماعیل هەنیە لە تاران بۆمبێكی بچوک دانراوە.

زیاتر: بەڵام فێنککەرەوەی ژورەکەی لەکارکەوتوە و رۆشتوەتە دەرەوە، ترس دروستبوە لە شکستهێنانى هەوڵەکە.

چی تر: بەڵام دواى چاککردنەوەى فێنککەرەوەی ژورەکە لەلایەن کارمەندانی چاککەرەوە، گەڕاوەتەوە ژورەکەى و پڕۆسەکە جێبەجێکراوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا