سعودیە بانگهێشتی وەزیری دەرەوەی سوریا دەکات

جیهان 3 رۆژ پێش ئێستا

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: وەزیری دەرەوەی سوریا رایگەیاند، بانگهێشتنامەیەکی فەرمی لە هاوتا سعودیەکەی بەدەست گەیشتوە بۆ ئەوەی سەردانی سعودیە بکات.

لێدوانی فەرمی: ئەسعەد شیبانی وەزیری دەرەوەی سوریا لە سەکۆی "ئێکس" رایگەیاند: بانگهێشتنامەیەکی فەرمیم لەلایەن وەزیری دەرەوەی سعودیە شازادە فەیسەڵ بن فەرحان پێگەیشتوە بۆ سەردانیکردنی وڵاتەکە.

زیاتر: بە خۆشەویستی و خۆشحاڵییەوە ئەم بانگهێشتنامەیە قبوڵ دەکەم، شانازی دەکەم کە نوێنەرایەتی وڵاتەکەم بکەم لە یەکەم سەردانی فەرمیدا.

چی تر: ئێمە بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە چاوەڕێی دروستکردنی پەیوەندی ستراتیژین لەگەڵ براکانمان لە شانشینی سعودیە لە سەرجەم بوارەکاندا.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا