بابەتە
سەرەکیەکە: دەوڵەتی یاسا دەنگۆی دامەزراندنی گرووپێکی چەکداریی نوێ لەلایەن مالیکییەوە
ڕەت دەکاتەوە.
راگەیەندراوی
فەرمی: دەوڵەتی یاسا به سهرۆكایهتی نوری مالیكی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە، تێیدا
هەواڵی دامەزراندنی گروپێکی چەکداریی نوێ لەلایەن نوری مالیکی بــە ناوی "ابناء الدولة" ڕەت کردەوە.
ئاماژە
بەوەکراوە: "مالیکی بڕوای تەواوی بە هێزە ئەمنییەکانی عێراق هەیە، بۆ پاراستنی
دەوڵەت و پرۆسەی سیاسی."
باس
لەوەشکراوە: نوری مالیكی له ماوهی رابردودا بهشداری كردوه له پێكهێنان و پڕچەککردنی
هێزی فهرمی وڵاتهكهی و جارێكی دیكهش جهخت له پشتیوانی لە دامەزراوە ئەمنییەکانی
دەوڵەت دهكاتەوە كه گەرەنتین بۆ پاراستنی یەکێتی وڵات و ئاسایشی گهلی عێراق.