سوریا و عێراق جەخت ئاسایش و سەقامگیری وڵاتەکانیان دەکەنەوە

عێراق 4 رۆژ پێش ئێستا

لەلایەن: نێرگز

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: وەزیری دەرەوەی عێراق، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی سوریا، دواین گۆڕانکارییەکانى دۆخى سوریایان تاوتوێ کرد.

راگەیەندراوی فەرمی: وەزارەتی دەرەوەی عێراق بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ سێشەممە، فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق، ئەسعەد شەیبانی وەزیری دەرەوەی سوریا، لە پەیوەندیەکی تەلەفونیدا دواین گۆڕانکاریەکانی ناوچەکەیان تاوتێ کرد.

ئەمەش هەیە: وەزارەتى دەرەوەى عێراق لە پەیوەندییەکەدا ئاماژەی بەوەکردوە، لە نزیکترین کاتدا نوێنەرە دیپلۆماسییەکانى عێراق دەستبەکارەکانیان دەکەنەوە لە سوریا.

هاوکات: لە پەیوەندییەکەدا هەردوو وڵات تاوتویی بەرژەوەندییە هاوبەشەکانیان کرد، هاوڕا بوون لە سەر ئەوەی کە ئاسایش و سەقامگیری هەردوو وڵات بەیەکەوە گرێدراوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا