دۆمەڵان چیە و سودی چییە؟

تەندروستی 3 رۆژ پێش ئێستا

لەلایەن: نێرگز

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: دۆمەڵان له‌جیهانی زینده‌وه‌ردا به‌ كه‌ڕوو داده‌نرێت ، له‌ ناوچه‌ بیابان و ده‌شت و بانه‌ لماویه‌كان زۆره‌ ، زیاتر له‌ 30 جۆری هه‌یه‌ ، له‌ ژێر زه‌وی گه‌شه‌ده‌كات.

ئەمەش هەیە: دۆمەڵان کۆمەڵێک پێکهاتە لە خۆدەگرێت:
-نیشاستەکان ١٣٪، پڕۆتین ٩٪، ڕۆن ١٪.
- ڤیتامین (بی١).
-کانزای فۆسفۆڕ و کالیسیۆم و سۆدیۆم و سەرچاوەیەکی وزەیە.

زیاتر: سودەکانی خواردنى دۆمەڵان چیە لە ڕووى پزیشکیەوە ؟

- بۆ چارەسەركردنی ووردبوون و تێكچوون و شكاندنی نائاسایی نینۆكی پەنجەكانەوە.
- بۆ چارەسەركردنی بڕینەكان و درزبوونی لێوی دەم.
- بۆ چارەسەركردنی تێكچون لە بینینی چاو.
- گیراوەی دوومەڵان باشە وەكو كل (سورمە)ی چاو بۆ بەهێزكردنی بینین.

شێوازی بەکارهێنانی: پێویستە دوومەڵان باش بكوڵێنرێت و نابێت بە ساغی بخورێت چونكە دەبێتە هۆی قورسی لە هەرسكردندا.

ئەمەش بزانە: نادرێت بەو كەسانە كە نەخۆشیی گەدە (مەعیدە) و ڕیخۆڵەیان هەبێت. هەروەها نادرێت بەو كەسانە كە كێشەی حەساسیەت و خوڕاندنیان هەبێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا