کاریگەری بۆن لەسەر کێشە دەرونیەکانی مرۆڤ

تەندروستی 4 رۆژ پێش ئێستا

لەلایەن: نێرگز

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: توێژەران لەسەر کاریگەریی بۆن و باشتربونى کێشە دەرونییەکانى مرۆڤ، گەیشتونەتە ئەو ئەنجامەی کە بۆن دەکرێت کاریگەریی لە قسە زیاتر بێت بۆسەر دەرونى کەسێک.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: توێژینەوەیەکی دەرونی کە لەسەر 32 کەس ئەنجامدراوە کە تەمەنیان لەنێوان 18 بۆ 55 ساڵیدا بوە و هەمویان کێشەى خەمۆکییان هەبوە.
زیاتر: ئەم بەشداربوانە 12 بۆنیان داونەتێ تا بۆنى بکەن، کەرەستەکانیش قاوە و زەینى گوێزهندى و زیرە و شەرابی سور و ڤانێلا و پۆڵیشى پێڵاو و رۆنى پرتەقاڵ و کەچەپ .

ئەمەش هەیە: توێژەران گەیشتونەتە ئەو ئەنجامەى هەریەکە لە بەشداربوەکان بە هەر بۆن کردنێک گەڕاونەتەوە بۆ یادگارییەک جا خۆش بێت یان ناخۆش.

ئاماژە بەوەکراوە: ئەوکەسانەى توشبوى نەخۆشى خەمۆکین وردەکارییەکانى ژیانیان بیر نەماوە، هەربۆیە لەڕێی بۆنەوە ئەو نەخۆشانە دەگەڕێنەوە بۆ رۆژە خۆشەکانیان و یادیان دێتەوە .

لەلایەکی دیکەوە: بەشێک لە زیشکان باس لەوە دەکەن، دەکرێت لەڕێی بۆنکردنەوە نەخۆشەکان ئاسانتر و زوتر چاک ببنەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا