چۆن یارمەتى خۆت دەدەیت كاتێك تووشى نەخۆشى خەمۆكی دەبیت؟

تەندروستی 3 رۆژ پێش ئێستا

لەلایەن: نێرگز

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: دکتۆرە لاڤە دارا پسپۆڕی نەخۆشییە دەرونییەکان  لە بابەتێکدا باس لەوە دەکات لە کاتی توشبون بە نەخۆشی خەمۆکی چۆن یارمەتی خۆت دەدەیت.

زانیاری: ئەو پزیشکە لە رێگای حەوت خاڵەوە ئەوە رون دەکاتەوە کە کەسی توشبوو بەمجۆرە هاوکاری خۆی بکات:  

1. باسکردنی بابەتى خەمۆكى یەكە : واتە ئەگەرهەواڵێكى ناخۆشت بیست یان روداوێكى ناخۆشت بەسەرهات هەوڵبدە بۆكەسێكى متمانە پێكراوى باس بكەیت و لەوانەیەپێویست بكات بگریت بۆ دەربڕینی هەستەكان.تەنها باس كردنى هەستەكان بەڕێگەیەكى سروشتى دادەنرێت بۆبەرەنگاربونەوەى ڕوداوەكان.

2. خۆخەریکردن: وەرزش كردن شتێكى باشە وەك رۆشتن كەیارمەتیدەرە بۆمانەوە  بەچالاكی. شتێكى باشە خۆت خەریك بكەیت بە ئیش وكارە وە تابەدوربیت لە بیرۆکە نەرێنییەکان كە هەستى خەمۆكیت زیاد دەكات.

3. خۆراكی تەندروست : هەوڵبدە خۆراكێكى هاوسەنگى پڕ بەها بخۆیت تەنانەت ئەگەرهەست بە برسێتى نەكەى وەك سەوزەومیوە چونكەبەهۆى خەمۆكى یەكەوە لەوانەیە كێشت دابەزێت وهەندێك لە ڤیتامینەكان لەدەست بدەیت كەبەمەش بارى خەمۆكى یەكەت خراپتردەبێت.

4. خۆت لەماددە كحولى یەكان بەدوربگرە: بەكارهێنانى ماددەكحولى یەكان خەمۆكى خراپتردەكات وزیانى جەستەیى هەیە.

5. بەباشى بنوو: هەوڵبدە نیگەران نەبیت ئەگەرتوشى بێخەوى بویت چونكەئەوەنیشانەیەكى خەمۆكى یە  بەڵكو هەوڵبدە ڕێنماییەکانی خەوێکی تەندرووست  جێ بەجێ بکەیت.

6. چارەسەرى هۆكارەكەبكە: ئەگەربڕوات هەیە هۆكارى خەمۆكى یەكە دیاروڕوونە ئەوا هەوڵى چارەسەرى كێشەكەبدە وەك نوسینەوەى كێشەكە پاشان بیركردنەوەلەڕێگەچارە .

7. هەوڵبدە گەشبین بیت و خۆت بەدووربگرە لە بیرۆکەی نەرێنی.
بەبیرخۆت بهێنەرەوە:
كەبەئەزمونێكدا تێدەپەڕیت كە كەسانى تر پێش تۆپیاتێپەڕیوون.بێگومان ڕزگارت دەبێت لەم بارودۆخە هەرچەندە باوەڕكردنت بەم ڕاستى یە لەوانەیە گران بێت.خەمۆكى ئەزمونێكى بەسودە بۆهەندێ كەس كە زۆر بەهێزتر و بە توانا تردە بن  لەخۆڕاهێنان لەبارودۆخە ناهەموارەكاندا , هەروەها یارمەتى بینینى پەیوەندیەكان بەشێوەیەكى ڕونتردەدات. لەوانەیە خەمۆكى یارمەتى بڕیاردان و گوراِنكارى گرنگ لەژیانتدا بدات كە لەوەوپێش خۆت لێ بەدورگرتبوو.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا