كاروان یاروەیس: وەك فراكسیۆنی یەكێتی سورین لەسەر جێبەجێکردنی بڕیاری دادگای فیدراڵی

درێژتر لە هەواڵ 3 رۆژ پێش ئێستا

لەلایەن: نێرگز

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: بڕیاردەری فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند، تاوەکو داواکارییەکانی بەغدا جێبەجێ نەکرێت کێشەی موچەی هەرێم چارەسەر ناکرێت.

لێدوانی فەرمی: كاروان یاروەیس بڕیاردەری فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە میدیای فەرمی یەکێتی راگەیاند، چارەسەرنەكردنی كێشەی رادەستنەكردنی داهاتی نانەوتی و جێبەجێنەكردنی تەوتین، وا دەكەن كێشەی مووچە لەمە قووڵتر بێتەوە.

ئەوەشی وت: ئەگەر تەوتینی موچەی موچەخۆرانی هەرێم نەكرێت، ئەوا كێشەی دواكەوتنی موچە لەمساڵیشدا بەردەوام دەبێت و چارەسەر نابێت.

ئاماژەی بەوەشکردوە: وەك فراكسیۆنی یەكێتی سورن لەسەر جێبەجێ كردنی بڕیاری دادگای فیدراڵی لەبارەی تەوتین و بۆ ئەو مەبەستەش ئیمزای 150 پەرلەمانتارانی عیراق و سەرۆكی فراكسیۆنە كوردستانییەكان رادەستی محەمەد شیاع سودانی سەرۆكوەزیرانی عیراق كراوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا