پەرلەمانتارێکی عێراق: ئەو پارانەی بەغدا داویەتی بە هەرێم دۆخی دارایی عێراق خراپکردوە

عێراق 3 رۆژ پێش ئێستا

لەلایەن: نێرگز

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، دۆخی دارایی عێراق خراپەو وابڕوات موچە دوو مانگ دوادەكەوێت.

لێدوانی فەرمی: مستەفا سەنەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، ئەو پارانەی دراوە بە هەرێمی کوردستان دارایی عێراقی خراپ کردووە.

ئەوەشی وت: هەرێمی كوردستان هیچ داهاتێك ناگێڕێتەوە بۆ حکومەتی عێراقی، تەنها لە مساڵدا 11 تریلیۆن دینار بۆ موچەی هەرێمی كوردستان خەرجکراوە.

ئاماژەی بەوەشکرد: ئەو پارانانەی بەغدا داویەتی بەهەرێمی كوردستان داراییەكانی عێراقی خراپتر کردووە، بۆیە موچەی مانگانە لە عێراق دوادەكەوێت .

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا