زیلینسکی: هەوڵدەدەین لە ساڵی 2025جەنگەکەمان لەگەڵ روسیا کۆتای پێبێت

جیهان 3 رۆژ پێش ئێستا

لەلایەن: نێرگز

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: سەرۆکی ئۆکراینا رایگەیاند، هەموو هەوڵێک دەدەن لەمساڵدا کۆتای بە جەنگەکەیان لەگەڵ روسیا بهێنن.

لێدوانی فەرمی: ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا رایگەیاند، "هیوادارم ساڵی 2025 ساڵی ئێمە بێت، ساڵی ئۆکراینا، ئێمە دەزانین کە ئاشتی وەک دیاریمان پێنادرێت، بەڵام هەموو شتێک دەکەین بۆ ئەوەی روسیا رابگرین و کۆتایی بە شەڕ پێ بهێنین، ئەمەیە کە هەریەکەمان هیوای بۆ دەخوازین."

ئەوەشی وت: لە ئەگەری شکستهینانی  ئۆکراینا لەم جەنگەدا، ئەوە موشەک و چەکەکانی روسیا لەتەواوی ئەورووپا بڵاو دەبنەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد: دۆناڵد تڕەمپ دەیەوێت قەیرانی ئۆکرانیا کۆتایبهێنێتو  لەگەل ئەمەریکا دەتوانین پێکەوە روسیا ملکەچی ئاگربەست بکەن.


ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا