بابەتە سەرەکییەکە: ئامانجی داهاتوی ئیلۆن مەسک ملیاردێری
ناوداری ئەمەریکا و خاوەنی کۆمپانیای سپەیس ئێکس ئاشکرابو.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ناوبراو لە بڵاوکراوەیەکدا لە
تۆڕی کۆمەڵایەتی X ئاماژەی بەوەکرد: ئێمە
راستەوخۆ دەچینە سەر مەریخ، مانگ تەنها سەرقاڵکەرێکە.
ئەمەش هەیە: ئەم لێدوانەی مەسک لەکاتێکدایە کە ئاژانسی
ناسا ئاشكرایکردوە، پلانیان وایە لە کۆتایی ئەم دەیەیەدا مرۆڤ رەوانەی جەمسەری
باشوری مانگ بکەن و بنکەیەک لەوێ دابمەزرێنن.