دەستەی مامۆستایانی ناڕازی: بەردەوام نابین لە بایکۆت

کوردستان 2 رۆژ پێش ئێستا

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: ده‌سته‌ی‌ داكۆكی له‌ مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی‌ ناڕازی‌ رایگەیاند، بڕیاری‌ به‌رده‌وامبون له‌ بایكۆتی‌ هۆڵه‌كانی‌ خوێندن ناده‌ین له‌ كاتی‌ تاقیكردنه‌وه‌كاندا.

راگەیەندراوی فەرمی: ده‌سته‌ی‌ داكۆكی له‌ مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی‌ ناڕازی‌ له‌ كۆنگره‌یه‌كی‌ رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: قه‌یرانی‌ موچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌ران به‌مه‌به‌ست كراوه‌ته‌ كێشه‌ و وانیشان ده‌درێت كه‌ چاره‌سه‌ركردنی‌ ئه‌سته‌مه‌، ئەمەش بەهۆی ئاشكرانه‌بونی‌ بندیواره‌ بێشوماره‌كان.

ئەمەش هەیە: فشارەکانمان بۆ جێبەجێکردنی تەوتین بەردەوام دەبێت، چونکە تەنها تەوتین دەتوانێت موچە لەناکۆکییە سیاسییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا جیابکاتەوە و زامنی بکات.

زیاتر: بڕیاری‌ به‌رده‌وامبون له‌ بایكۆتی‌ هۆڵه‌كانی‌ خوێندن ناده‌ین بەتایبەت له‌ كاتی‌ تاقیكردنه‌وه‌كاندا، چونکە دەمانەوێت خوێندکارەکانمان سودمەندبن و خەڵکی بەرەو نەخوێندەواری نەبردرێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا