بابەتە
سەرەکیەکە: لیوای 18ی پیادە لە وەزارەتی پێشمەرگە هەڵمەتێکی پشکنینیان دژی چەکدانی داعش لە سنوری چیای قەرەچوخ ئۆپەراسیۆنێکی
کێوماڵی ئەنجام دا.
راگەیەندراوی
فەرمی: وەزارەتی پێشمەرگە بڵاویکردەوە، لیوای 18ی پیادە لە سنووری چیای قەرەچوخ و
دەشتاییەکانی کەندێناوە، هەڵمەتێکی گەڕان و پشکنینیان لە سنووری چالاکی لیواکە ئەنجام
دا.
ئەمەش هەیە: کێوماڵەکە
بە مەبەستی دڵنیا بونەوە بووە لە نەهێشتنی مۆڵگە و جموجۆڵی تیرۆریستان لە ناوچەکە،
کە گومان دەکرا چەکدارانی داعش جموجۆڵیان هەبێت لەو ناوچانە.
ئاماژە
بەوەکراوە: لە ئۆپەراسیۆنەکەدا تەواوی ناوچەی دیاری کراو کێوماڵ کرا و گەڕان و
پشکنینی ئەو شوێنانە کراوە کە جێگەی گومان بوون.