کەشناسی هەرێم: پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە

کوردستان 2 رۆژ پێش ئێستا

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: بەرێوەبەرایەتی کەشناسى و بومەلەرزەزانی پێشبینیەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەکانی هەرێمی بڵاوکردەوە.

راگەیەندراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسى و بومەلەرزەزانی بڵاویکردەوە: ئەمڕۆ یەکشەممە، ئاسمان لە نێوان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت، لە شەودا هەورى تەواو دەبێت لەگەڵ بارینى نمە باران لەهەندێ ناوچەى شاخاویی و لە ناوچە سنوورییەکان کەمێک بەفر دەبارێت، پلەکانی گەرما نزیکدەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

ئەمەش هەیە: سبەی دووشەممە، ئاسمان هەور دەبێت لە تەواوى ناوچەکەمان لەگەڵ بارینى نمە بارانى پچر پچر لە سەر هەندێ ناوچەى شاخاویی و لە ناوچە سنوورییەکان بەفر بارین دەبێت، لە سەنتەرى پارێزگاى دهۆک و سنوورى ناوچە شاخاوییەکانى هەولێر ئەگەرى دابارین زیاتر دەبێت، پلەکانی گەرما دوو تا چوار پلە نزمدەبنەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

زیاتر: پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە بەتایبەتى نزمترین پلەکانى گەرما بە نزیکەى چوار بۆ شەش پلە و بەرزترین پلەکانى گەرما بەنزیکەى دوو بۆ چوار پلە دەبێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا