"سبەی سەرۆکی یەکێتی لەگەڵ سەرۆکی رەوتی حیکمە کۆدەبێتەوە"

کوردستان 2 رۆژ پێش ئێستا

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

بابەتە سەرەکییەکە: سبەی سێشەممە، سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەگەڵ سەرۆکی رەوتی حیکمە کۆدەبێتەوە.

سەرچاوە: میدیای یەکێتی نیشتمانی کوردستان ئاشکرایکردوە، کۆبونەوەکەی بافڵ جەلال تاڵەبانی و عەممار حەکیم لە دەباشان بەڕێوەدەچێت، بەڵام هیچ زانیارییەکی لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبونەوەکەوە بڵاونەکردوەتەوە.

لەلایەکی ترەوە: بریارە سبەی لە مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە هەولێر، شاندی مەکتەبی سیاسی ئەو حزبە لەگەڵ شاندێکی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆببێتەوە.

چی دەوترێت: میدیای پارتی بڵاویکردوەتەوە: کۆبونەوەکەی نێوان یەکێتی و پارتی تایبەت دەبێت بە ئامادەکردنی نوسینەوەی بەرنامەیەکی هاوبەش بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا