سبەی هاوکاری هاوپەیمانان بەسەر پێشمەرگەدا دابەش دەکرێت

کوردستان 24 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

بابەتە سەرەکییەکە: سبەی چوارشەممە، هاوکاری دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی 12 بەسەر ئەفسەر و پێشمەرگەکانی وەزارەت و لیواکانی پیادەی پێشمەرگە دابەش دەکرێت.

راگەیەندراوی فەرمی: وەزارەتی پێشمەرگە بڵاویکردەوە: دوای ئەوەی هاوکارییەکە خرایە سەر هەژماری وەزارەتەکەمان، بەڕێوەبەرایەتی گشتی بودجە و بەرنامەکان (ژمێریاری سەربازی) رێكکارە دارایی و ژمێریارییەکانی ئەنجامداوە.

ئەمەش هەیە: لە ئێستادا 37 هەزار و 730 پێشمەرگە و ئەفسەری سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە لە رێگەی پرۆژەی (هەژماری من) هاوکاری هاوپەیمانان وەردەگرن.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا