بابەتە
سەرەکییەکە: بافڵ
جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بارەگای مەکتەبی سیاسی لە
سلێمانی پێشوازیی لە سەید عەممار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمە کرد.
راگەیەندراوی فەرمی: نوسینگەی راگەیاندنی
سەرۆکی یەکێتی بڵاویکردەوە: لە کۆبونەوەکەدا بافڵ جەلال تاڵەبانی رایگەیاند: هەموو
هەوڵەکانمان چڕکردووەتەوە بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی خزمەتگوزار، دادپەروەر و دەربەست
بە خەمی خەڵکەوە.
دەقی راگەیەندراوەکەی نوسینگەی سەرۆکی
یەکێتی:
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی
کوردستان لە بارەگای مەکتەبی سیاسی لە سلێمانی پێشوازیی لە سەید عەممار حەکیم،
سەرۆکی رەوتی حیکمە کرد.
لەدیدارێکدا كە رەفعەت عەبدوڵا و نزار ئامێدی،
ئەندامانی مەکتەبی سیاسی ئامادەبوون، یەکخستنی هەوڵە نیشتمانییەکان بۆ زاڵبوون
بەسەر ئاڵنگارییەکان و چارەسەرکردنی ئەو کێشانەی بوونەتە بەربەست لەبەردەم پرۆسەی
سیاسی دووپاتكرانەوە.
هەر لە دیدارەکەدا هەردوولا پەرۆشبوون بۆ
چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا لەسەر بنەمای دەستوور، رێککەوتنە
سیاسییەکان و بەردەوامیی گفتوگۆ و لێکتێگەشتنەکان لەنێوان لایەنە بەشداربووەکانی
پێکهێنانی حکومەت بۆ دۆزینەوەی دەرچەی یاسایی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان، سەرخستنی
بەرنامەی خزمەتگوزاریی حکومەت و پشتگیریکردن لە دامەزراوە دەستوورییەکان.
دۆخی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و سووریا تەوەرێکیتری
دیدارەکە بوون و جەخت لە دوورخستنەوەی وڵات لە ئاڵۆزییەكان کرایەوە بەشێوەیەک
هەموولایەنەکان یەک گوتاری هاوبەشیان هەبێت لەپێناو پاراستنی سەقامگیری لە
ناوچەکەدا.
سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ تەواوی پرسەکان
هەڵویستی نیشتمانیی یەکێتی خستەڕوو و رایگەیاند، هەموو هەوڵەکانمان چڕکردووەتەوە
بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی خزمەتگوزار، دادپەروەر و دەربەست بە خەمی خەڵکەوە. لە
هەنگاوەكانیشمان بۆ دوورخستنەوەی مووچەی فەرمانبەران و شایستەداراییەكانی هەرێمی
كوردستانە لە ململانێ سیاسییەكان و دۆزینەوەی چارەسەرێكی هەمیشەیی لەچوارچێوەی
بڕیارەكانی دادگای فیدراڵی بەردەوامین.
پەیوەست بە دۆخی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش سەرۆک بافڵ
وتی، چاودێریی پێشهات و گۆڕانكارییەكان دەكەین و پێشوازیی لە هەموو ئەو هەوڵانە
دەكەین كە ئامانجەكەی بەدیهێنانی ئاشتی و سەقامگیری و پاراستنی ئاسایشی ناوچەكەیە.