بابەتە
سەرەکییەکە: دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمەریکا ستایشی رەجەب تەیب
ئەردۆغان دەکات و بە زیرەک ناوی دەبات.
چی تر: ترەمپ
رایگەیاندوە: رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا کەسێکی زیرەکە بەهۆی ناردنی
خەڵک بۆ ناو سوریا و هێرشنەکردنە سەر کوردەکانی ئەو وڵاتە.
ئەمەش هەیە:
روسیا لاواز بوە، ئێرانیش بە هەمان شێوەی روسیا لاواز بوە، بەڵام ئەردۆغان کەسێکی
زۆر زیرەکە و هاوڕێی منە، ئەو کەسێکە رێزی لێدەگرم و پێموایە ئەویش رێز لە من
دەگرێت.
زیاتر بزانە: لە وەڵامی ئەوەی ئایا ئەمەریکا لە داهاتودا سەربازەکانی لە رۆژئاوای کوردستان و
سوریا دەکشێنێتەوە ترەمپ وتی: وەڵامی ئەو پرسیارە نادەمەوە چونکە بەشێکە لە ستراتیژی
سەربازی، بەڵام دەتوانم بڵێم ئەمە پەیوەندی بە تورکیاوە هەیە.