خامنەیی: رقی ئەمریکا لە ئێران رقی حوشترە

درێژتر لە هەواڵ 19 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران رایگەیاند، نابێت رێگەبدەین پڕوپاگەندەی دوژمنان کاریگەری لەسەر هاوڵاتیانمان هەبێت.

لێدوانی فەرمی: عەلی خامنەیی رێبەری باڵای کۆماری ئێران لە دیدارێکدا لەگەڵ خەڵکی قوم رایگەیاند:  ئێران لە سەردەمی "شا" قەڵایەکی نەبەزێنراوی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا بوو و لە دڵی ئەم قەڵایەوە شۆڕش سەریهەڵدا، بەهۆی بڕیارە هەڵەکانیانەوە کە چاوپۆشییان لێکرد، فریویان خوارد.

ئەمەشی وت: ئەمریکا خاوەنی ئێرە بوو، بەڵام لە چنگی دەرهێنرا، بۆیە رقی ئەو لە ئێران و شۆڕش، رقی حوشترە و بەو ئاسانییە وازی لێناهێنێت، لێرە شکستی هێناوە و هەوڵی قەرەبوکردنەوەی ئەو شکستە دەدات.

زیاتر: ئەمڕۆ کاری بنەڕەتی دەزگا ڕۆشنبیرییەکانمان، رادیۆ، تەلەفزیۆنەکانمان و چالاکوانانمان، شکاندنی وەهمی دەسەڵاتی دوژمنە، نابێت رێگەبدەین پڕوپاگەندەی دوژمنان کاریگەری لەسەر هاوڵاتیانمان هەبێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا