بابەتە سەرەکییەکە: ژنە چالاکوانێکی رۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن
دەسەڵاتی ئێرانەوە لەسێدارە درا.
سەرچاوە: دیوانی باڵای دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێران لەسێدارەدانی
پەخشان عەزیزیی پشتڕاستکردەوە، کە لە رۆژی 24ی مانگی ئابی ساڵی رابردو بە تۆمەتی
"بەغی" ئەو سزایەیە بەسەردا سەپێنرابو.
لەلایەکی ترەوە: پارێزەرەکەی ناوبراو رایگەیاندوە: دیوانی باڵای ئێران
وەڵامی هیچکام لەو کێشانەی کە دۆسیەکەی پەخشان عەزیزیدا هەبون نەداوەتەوە و هیچ
گرنگییەکی بەو کێشانە نەداوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: "بەغی" لە یاسای سزادانی ئێراندا بە
خەباتی چەکدارانە دژی بنەما و بنەڕەتی کۆماری ئیسلامی دەوترێت.