بابەتە سەرەکیەکە:
وەزیری بەرگری ئەمریکا رایگەیاند، پێویستە ئەمریکا هێزەکانی لە سوریا بهێڵێتەوە بۆ
رێگریکردن لە دوبارە سەرهەڵدانەوەی داعش.
لێدوانی فەرمی: لۆید
ئۆستن وەزیری بەرگری ئەمریکا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسی AP رایگەیاند: هێشتا بونی هێزەکانی
ئەمریکا لە سوریا پێویستە، بەتایبەتی بۆ دڵنیابون لە پاراستنی ئەو کەمپانەی کە بە هەزاران
چەکداری داعش تێیاندا دەستبەسەرن.
ئەمەشی وت: ئەگەر
پارێزگاری لە سوریا نەکرێت چەکدارانی داعش دەگەڕێنەوە، پێموایە هێشتا لەوێ کارمان ماوە
تاوەکو بتوانین فشارەکانمان لەسەر داعش بپارێزین.
زیاتر: هەسەدە هاوبەشێکی
باشی ئێمەیە، بەڵام دەکرێت تێکەڵی سوپای سوریا بکرێت و دواتریش سوریا کۆنترۆڵی سەرجەم کەمپەکان دەکات و هیوادارین بتوانێت بیانپارێزێت.