بابەتە سەرەکیەکە: هێزەکانی سوریای
دیموکرات رایگەیاند، ژمارەی کوژراوانی گروپەکانی سەر بە تورکیا لە باکووری بەنداوی
تشرین بۆ 63 چەکدار بەرزبووەوە.
راگەیەندراوی فەرمی: هێزەکانی سوریای دیموکرات (ههسهده) رایگەیاند، لە رووبەڕووبوونەوەکانی
دوێنی هێزەکانیان لەگەڵ چەکدارانی گروپەکان لە باکوری بەنداوی تشرین و باشوری رۆژهەڵاتی
شاری منبج، 63 چەکداری گروپەکان کوژراون و 37یان بە سەختی بریندارکراون.
ئەمە لەکاتێکدایە:
دوێنێ چوارشەممە گروپه چهكدارهكانی سهر به توركیا، بە پاڵپشتی فڕۆکەوانی سەربازی
و فڕۆكهی بێفڕۆكهوانی تورکیا،هێرشی بەرفراوانیان بۆ سەر گوندەکانی عەلوش
و تەل عهریش و هەروەها بۆ لەسەر گردی “سیریتێل لە دەوروبەری بەنداوی تیشرین دهستپێكرد.