بابەتە سەرەکییەکە: تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق بە شاندی هەرێمی راگەیاندوە، موچەی مانگی 12 رەوانە دەکەن.
کێ وتی: پێشەوا هەورامانی وتەبێژی سەرۆکی حکومەتی هەرێم رایگەیاند: ئەوە دواین قسەی وەزیری دارایی عێراق بوە بۆ شاندی هەرێمی کوردستان.
چی تر: ئێمە وەک حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرجەم پابەندییەکانی خۆمان بەرامبەر عێراق جێبەجێ کردوە، بەڵام بەغدا بەردەوام بەدوای بیانوی نوێدا دەگەڕێت.
ئەمەش هەیە: ئەگەر بزانین لەگەڵ بەغدا لەبارەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمەوە گەیشتوینەتە بنبەست و هیچ رێگەچارەیەک نەهێڵنەوە، دورنییە لە حکومەتی عێراق بکشێینەوە.