عێراق ئاسمانەکەی بەهێزترین سیستمی بەرگری دەپارێزێت

درێژتر لە هەواڵ 12 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: نێرگز

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: عێراق دەیەوێت لەساڵی 2025دا ئاسمانەکەی بە بەهێزترین سیستمی بەرگری بپارێزێت.

لێدوانی فەرمی: تەحسین خەفاجی سەرۆکی شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق ئاماژەی بەوەکرد، سیستمێکی بەرگریی ئاسمانی پێشکەوتوو لەکۆریای باشورەوە بۆ عێراق گەیشتووە، ئەمەش لە چوارچێوەی هەوڵەکانیانە بۆ بەهێزکردنی بەرگری ئاسمانی عێراق.  

ئەوەشی وت: وەزارەتی بەرگریی ئەمساڵ گرێبەستی نوێی چەک ئەنجامدەدات، لەوانە  چەندین گرێبەست لەبوارەکانی سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی، هێزی ئاسمانی ‌و فڕۆکەوانی سوپا.

هاوکات: چەندین گرێبەستیان لەگەڵ فەرەنسا واژۆ کردووە بۆ دابینکردنی هەلیکۆپتەری فرە رۆڵ و سیستەمی راداریی پێشکەوتوو بۆ بەرزکردنەوەی توانا بەرگرییەکان.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا