بابەتە سەرەکیەکە: سەرۆکی
ئەمریکا رایگەیاند، ئاشتی رۆژهەلاتی ناوەڕاست و بەتایبەتی پرسی غەززە پرسگەلێکی
قورسن و زۆر هەوڵماندا بۆ دەستەبەرکردنی ئاگربەست.
لێدوانی
فەرمی: جۆو بایدن سەرۆکی ئەمریکا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ MSNBC News رایگەیاند: ئاشتی رۆژهەلاتی ناوەڕاست و بەتایبەتیش پرسی غەززە پرسگەلێکی قورسن و
زۆر هەوڵمانداوە بۆ دەستەبەرکردنی ئاگربەست لە غەززە و، خۆشحاڵم بە دەستبەرکردنی
ئاگربەست تەنانەت ئەگەر لە کۆتا رۆژی پۆستەکەشمدا بوبێت.
ئەمەشی
وت: ئەو بۆچونە ناگونجێت کە ئیسرائیل بە لەبەرچاونەگرتنی پرسی فەڵەستین و ئاسایشی
ئەوان دەتوانێت بۆ وادەیەکی زۆر درێژە بە بوونی خۆی بدات، ئەمە جێبەجێ نابێت.
زیاتر:
بەردەوام وەبیری ناتانیاهۆی دۆستمم هێناوەتەوە کە پێویستە رێگایەک بدۆزێتەوە بۆ
ئەوەی نیگەرانییە رەوایەکانی گروپێکی کۆمەڵایەتی گەورە کەپێی دەگوترێت
فەڵەستینییەکان لەبەرچاو بگرێت.
چی تر:
ئێران و حزبوڵڵا بەراورد بە سەردەمی پێشو لاوازبون و ئەوەش لە روی ئاسایشی
ئیسرائیلەوە زۆر گرنگە.