بابەتە سەرەکیەکە: بەرپرسی
بەڕێوەبردنی قەیرانەکانی رێکخراوی یەکێتی ئەوروپا رایگەیاند، پاکێجێکی هاوکاری بە
بەهای 235 ملیۆن دۆلار بۆ سوریا تەرخانکراوە.
لێدوانی
فەرمی: هەجە لەبیب بەرپرسی
بەڕێوەبردنی قەیرانەکانی رێکخراوی یەکێتی ئەوروپا، پاش کۆبونەوەی لەگەڵ ئەحمەد
شەرع لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: من هاتوم بۆ ئەوەی پاکێجێکی نوێی یارمەتی
مرۆیی بە بەهای 235 ملیۆن یۆرۆ پێشکەشی سوریا بکەم.
ئەمەشی وت: پاکێجەکە لە خواردن، ئاوی
خواردنەوە و پێداویستییە سەرەتاییەکانی تەندروستی و پەروەردەیی و خێمە پێکهاتووە، هەروەها بەردەوام
دەبین لە پاڵپشتیکردنی خەڵکی سوریا بۆ کەمکردنەوەی ئازارەکانیان.
زیاتر: سزاکانی سەر سوریا بەشێوەیەک داڕێژراون
کە کاریگەری لەسەر کاری مرۆیی نەبێت، ئێمە چاوەڕێی هەموو وەزارەتەکانی حکومەتی ئێستاین
و چاوەڕێی حکومەتێکین کە هەموو پێکهاتەکانی سوریا لەخۆبگرێت.