فازل نەبی:لەلای تەیف سامی موچەی مانگی 12 کۆتاییهاتووە

درێژتر لە هەواڵ 15 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: نێرگز

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: بریکاری پێشوتری وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، پرسی دابەشکردنی موچەی مانگی 12 لە بەغدا کۆتایهاتووە.

لیدوانی فەرمی: فازل نەبی بریکاری پێشوتری وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، دابەشکردنی موچەی مانگی 12 لای وەزیری دارایی عێراق کۆتاییهاتووە، چونکە لای ئەوانەوە بە دوو گوژمە پارەی مووچە نێردراوە و ساڵی دارایش لە عێراق کۆتاییهاتووە.

ئەوەشی وت: لای بەرپرسانی هەرێم پرسی مووچەی مانگی 12 هێشتا لە هەوڵدان بۆ وەرگرتنی، بەڵام ئەمەش پێویستە روکارێکی یاسایی هەبێت.

وتیشی: کێشەی موچە کێشەیەکی هێندە گەورە نییە بواری چارەسەرکردنی نەبێت، بەڵام پێویستە وەفدەکەی هەرێم کە دەچێت راستەوخۆ نەگەڕێتەوە، بەڵکو لەبەغدادبمێننەوە و گفتوگۆکان بەردەوام بێت تا ئەو کاتە دەگەن بە ئەنجامێکی باش.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا