بابەتە سەرەکییەکە: بڕیارە
سبەی پەرلەمانی کوردستان بە مەبەستی هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی کۆببێتەوە.
کێ وتی: سامان ئەحمەد
بەڕێوەبەری راگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند:کۆبونەوەکەی سبەی درێژکراوەی
کۆبونەوەکەی پێشوە کە بە کراوەیی هێڵدرایەوە.
بیرخستنەوە: سەرەتای
مانگی کانونی یەکەمی ساڵی رابردو یەکەم کۆبونەوەی پەرلەمانی کوردستان بە
سەرۆکایەتی بە تەمەنترین کاندیدی سەرکەوتو کە محەمەد سلێمانە و ئەندامی فراکسیۆنی
نەوەی نوێیە بەڕێوەچو.
ئەمەش بزانە: کۆبونەوەکە
تایبەت بو بە هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، بەڵام
بۆ کاتێکی نادیار دواخرابو.