یەکێتی و پارتی ئەمڕۆ کۆدەبنەوە

کوردستان 6 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: نێرگز

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: لیژنەی هاوبەشی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان لەبارەی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم کۆدەبنەوە.

لێدوانی فەرمی: سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە جارێکی دیکە لیژنەی هاوبەشی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان کۆدەبنەوە بەمەبەستی دیاریكردنی جیاوازی و خاڵه‌ ناكۆكه‌كان و چارەسەرکردنیان لەبارەی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتەوە.

ئەوەشی وت: شاندی هاوبه‌شی هه‌ردوولا به‌رپرسیارن له‌ ئاماده‌كردنی ره‌شنوسێكی به‌رپرسیارانە و دۆزینەوەی چارەسەر بۆ خاڵه‌ ناکۆکەکان، كه‌ له‌ ئاینده‌دا ده‌بێته‌ پرۆژه‌ی به‌یه‌كه‌وه‌ كاركردنی نێوان هه‌ردوولا.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا