بابەتە سەرەکیەکە: رۆژنامەنوسانی سلێمانی بۆ کۆچی دوای رۆژنامەنووس وریا
حەمەکەریم پرسەنامەی خۆیان ئاراستەی خێزان و خانەوادە و کەناڵی ئێن ئاڕ تی دەکەن.
دەقی پرسەنامەکە:
بەناوی خوای گەورەو میهرەبان
پرسەنامەیەک لەرۆژنامەنوسانی سلێمانیەوە بۆ خێزان و خانەوادەی وریا حەمەکەریم
و دامەزراوەی نالیا _ کەناڵی NRT
بەڕێزان لەخانەوادەی هاوپیشەمان ووریاحەمەکەریم و هاورێ و هاوپییشەکانمان لەکەناڵی NRT ئێمە وەک رۆژنامەنوسانی مەیدانی سلێمانی خۆمان بەخاوەنی ئەم کۆستەگەورە دەزانین
و دەمانەوێت خەمەکەتان لەگەڵ بەش بکەین چونکە کۆستەکە گەورەیە .
بەڕێزان وریا وەک موڵکی خەڵکی کوردستان سەیردەکرێت کاردانەوەی خەڵکی هەر لەساتی
بڵاوبونەوەی هەواڵی مردنی گەواهی ئەو راستیەدەدەن ، چیرۆکی مەرگی وریا وەک پیشەکەی
و وەک خودی وریا خۆی پیرۆز رۆیشتوبووە یاداشتێکی تر لەخەرمانی کارەکانی تەمەنی،
ئاکاری بەرزو روشتی پەپوولە ئاسای ووریا هەموومانی
لەناخەوە غەمبارکرد
خوای گەورە سەبوری خێزان وخانەوادەکەی و ئێوەو ئێمەش بدات
رۆژنامەنوسانی سلێمانی