ئۆکراینا: تا ئێستا زیاتر لە 845 هەزار سەربازی روسیا کوژراون

درێژتر لە هەواڵ 5 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: ناوەندی گشتی هێزە چەکدارەکانی ئۆکراینا رایگەیاند، لە شوباتی ساڵی 2022 ـەوەوە تاکو ئێستا 845 هەزار و 310 سەربازی روسیا کوژراون.

راگەیەندراوی فەرمی: ناوەندی گشتی هێزە چەکدارەکانی ئۆکراینا لە راپۆرتێکدا ئاماری زیانەکانی سوپای روسیای بڵاوکردەوە: 24ـی شوباتی ساڵی 2022 ـەوەوە تاکو ئێستا 845 هەزار و 310 سەربازی روسیا کوژراون و لە 24 کاتژمێری رابردوشدا هەزار و 240 سەربازی دیکەی روسیا کوژراون.

ئەمەش هەیە: سوپای روسیا زیاتر لە نۆ هەزار و 900 تانک، 20 هەزار و 700 زرێپۆش، 22 هەزار و 750 سیستەمی تۆپخانە و هەزار و 270 موشەک هاوێژی لەدەستداوە.

چی تر: هەروەها 369 فڕۆکە، 331 هێلیکۆپتەر، 24 هەزار و 185 فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و زیاتر لە 36 هەزار ئۆتۆمبێلی لۆجستی و تانکەری سوتەمەنی لەناوچون.

زیاتر: هەر بەگوێرەی راپۆرتەکە، سوپای روسیا لە دەریاکاندا زیانی بەرکەوتوە و 28 کەشتی جەنگی و بەلەم و ژێردەریای لەدەستداوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا