بابەتە سەرەکیەکە: بافڵ
جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بەبۆنەی بەبۆنەی
31ـەمین ساڵەی راگەیاندنی یەکگرتوی ئیسلامی کوردستانەوە پەیامێکی ئاڕاستەی حزبەکە
کرد.
چی وت: سەرۆکی یەکێتی رایگەیاند: بەڕێز مامۆستا سهڵاحهدین محەمەد بههائهدین،
ئەمینداری گشتیی یهكگرتووی ئیسلامی كوردستان و بەڕێزانمان لە سەرکردایەتی و
برایان و خوشکانمان لە یەکگرتوی ئیسلامی کوردستان سڵاوی خودای گەورەتان لێبێت.
ئەمەشی وت: بەبۆنەی 31ـەمین ساڵەی راگەیاندنی یەکگرتوی ئیسلامی
کوردستانەوە، لەدڵەوە پیرۆزبایی گەرمتان ئاڕاستەدەکەین و هیوادارم رۆڵی
میانڕەوانەی یەکگرتوی ئیسلامی کوردستان بەردەوام بێت لە پێناو بەهێزترکردنی
قەوارەی هەرێم و بەدیهێنانی ئامانجە باڵاکانی گەلەکەمان.
زیاتر: لەم دەرفەتەدا بەڕێزو پێزانینەوە لە رۆڵی جەنابتان و یەکگرتوی
ئیسلامیی کوردستان دەڕوانین، وەک هێزێکی کاریگەریی گۆڕەپانی سیاسی لەهەرێم، کە
هەمیشە بەشێک بون لە یەکڕیزی و یەکخستنی ماڵی کورد و تەبایی و برایەتی نێوان
پێکهاتەکانی کوردایەتی.
چی
تر: پەرۆشی یەکێتی نیشتمانی کوردستان دوپاتدەکەمەوە لە گەشەپێدانی پەیوەندییەکانمان و کارکردنی
پێکەوەیی لەپێناو سەرخستنی هەنگاوەکان بۆ هێنانە کایەی حکومڕانییەکی تەندروست و
خزمەتگوزار و چارەسەرکردنی کێشەکان و دابینکردنی ژیانێکی شایستەتر بۆ خەڵکە
خۆشەویستەکەمان.