وەزارەتی پەروەردە: پرۆگرامی خوێندن بۆ پۆلی 9 و 12 کەمکرایەوە

درێژتر لە هەواڵ 4 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەهۆی زۆری پشوەکان پڕۆگرامەکانی خوێندنی پۆلی 9ـی بنەڕەتی و 12ـی ئامادەیی کەمکرانەوە.

راگەیەندراوی فەرمی: وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: بەهۆی زۆری پشوەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، پرۆسەی سەرژمێریی گشتیی و پشوەکانی سەری ساڵ، پرۆگرامەکانی خوێندن لەلایەن لیژنەی باڵاوە کەمکرانەوە بۆ پۆلی 9ـی بنەڕەتی و 12ـی ئامادەیی.

زیاتر: بەگوێرەى بڕیارەکەى وەزارەتى پەروەردە، بۆ پۆلى 12ـی ئامادەیی، بەشێک لە وانەى کوردى، عەرەبى، کیمیا، فیزیا، مێژو، جوگرافیا و ئابورى کەمکراوەتەوە، بۆ پۆلى 9ـى بنەڕەتى لەوانەکانى کوردى، عەرەبى، بیرکارى کۆمەڵایەتى و پەروەردەی ئیسلامی کەمکراونەتەوە.

دەقی نوسراوەکەی وەزارەتی پەروەردە؛

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا