بابەتە
سەرەکیەکە: وتەبێژی مامۆستایانی مانگرتو رایگەیاند، سبەی پاش ئەنجامدانی نوێژی
هەینی خۆپیشاندانی سەرتاسەری ئەنجامدەدەین.
لێدوانی
تایبەت: عوسمان گوڵپی وتەبیژی مامۆستایانی مانگرتو BMCـی راگەیاند:
سبەی پاش ئەنجامدانی نوێژی هەینی مامۆستایانی مانگرتو پێویستیان بە ئێوەیە و
خۆپیشاندانی سەرتاسەری ئەنجامدەدەین.
زیاتر:
داوای ئەوەشیکرد بە چەترەوە وەرن و بەشداری لە خۆپیشاندانەکەدا بکەن، هەروەها نان
بخۆن و پشتیوانی برسیەکان بکەن.
باگراوند:
ماوەی 10 رۆژە 13 مامۆستای ناڕازی مانیان لە خواردن و خواردنەوە گرتوە لەپێناو بە
دەستهێنانی مافە رەواکانی خۆیان کە چارەسەرکردنی کێشەی موچە و تەوتینکردنیەتی.