بابەتە سەرەکیەکە: بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە روداوێکی هاتوچۆدا لەسەر رێگای سلێمانی
– عەربەت رۆژنامەنوس وریا حەمەکەریم گیانی
لەدەستدا هاتوچۆی سلێمانیش وردەکاری
روداوەکە بڵاودەکاتەەوە.
راگەیەندراوی فەرمی: هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند، رووداوەکە لە
کاتێکدا بووە ئۆتۆمبێلێک لەسەر رێگای سلێمانی – عەربەت لەکار دەکەوێت و لە قەراخ رێگاکە
دەوەسێت، لەوکاتەدا وریا حەمەکەریم بەمەبەستی هاوکاریکردنی ئۆتۆمبێلەکەی رادەگرێت
و لەگەڵ هاوڵاتییەکەدا سەرقاڵی چارەسەرکردنی کێشەی ئۆتۆمبێلەکە دەبن.
هاوکات: لەدوای ئەوەی سەرقاڵی چاکردنی ئۆتۆمبێلەکە دەبن لەوکاتەدا بارهەڵگرێک
کۆنترۆڵی خۆی لەدەست دەدات و خۆی دەکێشێت بە ئۆتۆمبێلی وریا حەمەکەریم و هاوڵاتییەکەدا،
بەهۆیەوە وریا حەمەکەریم و هاوڵاتیەک گیانیان لەدەستدا.