ئێران گەشتە ئاسمانیەکانی بۆ لوبنان رادەگرێت

جیهان 5 رۆژ پێش ئێستا

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: سەرۆکی رێکخراوی فڕۆکەوانی مەدەنی ئێران رایگەیاند، بەهۆی بارودۆخی ئەمنی بەیروت سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانی ئێران بۆ وڵاتەکە هەڵوەشاونەتەوە.

لێدوانی فەرمی: حسێن پور فەرزانە، سەرۆکی رێکخراوی فڕۆکەوانی مەدەنی ئێران رایگەیاند: لەژێر رۆشنایی ئەوەی کە بە نوسراو لە نێوان رێکخراوی فڕۆکەوانی مەدەنی ئێران و لوبنان گفتوگۆی لەسەرکراوە و دوای داواکەی لایەنی لوبنانی بەهۆی بارودۆخی تایبەتی ئەمنی لە بەیروت و هەڵوەشاندنەوەی سەرجەم گەشتە دەرەکییەکان.

زیاتر: بڕیاردرا گەشتە ئاسمانییەکانی ئێران بۆ ئەو وڵاتە تاوەکو 18ـی شوباتی 2025 رابگیرێن و گواستنەوەی گەشتیارانی ئێرانیش لەو ماوەیەدا دەوەستێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا