بابەتە سەرەکیەکە: بزوتنەوەی هەماس ئامادەی خۆی دەربڕی غەززە رادەستی
فەڵەستین بکات ئەم بڕیارەش لە ژێر فشارێكی توندی میسردا بووە.
کێ وتی: كەناڵی سکای نیوز بڵاویكردەوە، بزوتنەوەی حەماس لە نامەیەکدا
بۆ رێکخراوی رزگاریخوازی فەلەستینی، ئامادەیی خۆی بۆ رادەستکردنی کەرتی غەززە بە دەسەڵاتدارێتی
فەلەستین و لیژنەی حکومی بۆ بەڕێوەبردنی غەززە دەربڕیوە.
ئاماژە بەوەکراوە: حەماس تەنها مەرجی ئەوەی داناوە کە کارمەندانی کەرتی
غەززە دووبارە لە ناو ئیدارەی نوێ وەربگیرێنەوە یان خانەنشین بکرێن، لەگەڵ گەرەنتی
ئەوەی موچەکانیان بدرێت.
ئەمەش هەیە: قبوڵکردنی حەماس بۆ رادەستکردنی حوکمی غەززە بە دەسەڵاتی
فەلەستین، دوای فشارێکی زۆری میسر بووە لە وەفدی بزوتنەوەکە کە سەردانی قاهیرەیان
کردووە.