فڕۆکەیەکی نەفەرهەڵگر لە کەنەدا کەوتە خوارەوە

جیهان 3 رۆژ پێش ئێستا

لەلایەن: نێرگز

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: فڕۆکەیەکی نەفەرهەڵگری کۆمپانیای دەلتا، بە 80 سەرنشینەوە لە کاتی نیشتنەوەیدا لە فڕۆکەخانەی تۆرۆنتۆی کەنەدا کەوتە خوارەوە.  

کێ وتی: ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، فڕۆکەکە 76 گەشتیار و تیمێکی چوار کەسیی فڕۆکەوانیی تێدا بووە، لە فڕۆکەخانەی مینیاپۆلسی ویلایەتی مینیسۆتای ئەمەریکا بەرەو شاری تۆرۆنتۆی کەنەدا گەشتی کردووە.

زانیاری زیاتر: 17 کەس بەهۆی رووداوەکە بە سەختی برینداربوون، دوای رووداوەکەش، بۆ چەند کاتژمێرێک سەرجەم گەشتەکانی فڕۆکەخانەکە راگیرا.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا